AP ١٣٩٧ گوڵان ١ ٠٨:١٣

سێرگەی لاڤرۆڤ:

مسکۆ مافی خۆیە مووشەکی ئێس ۳۰۰ بداتە دیمەشق

مسکۆ مافی خۆیە مووشەکی ئێس ۳۰۰ بداتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: دەستدرێژی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە دژی سوریا، مافی ئەوە دەدات بە ڕوسیا سیستمی موشەکی دژە ئاسمانی ئێس ٣٠٠ بداتە دیمەشق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەو دەستدرێژکارییە سێ لایەنییە، چیتر مسکۆ پابەندنابێت لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا بۆ نەفرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها وتی: هەریەکە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەنادەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا زیاتر لە ١٠٠ موشەکیان ئاراستەی چەندین ئامانجی سەربازی کرد لە ناوخۆی سوریا.

News ID 18208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha